سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی شەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە و تەحەدیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی ئوستڕالیای کرد کە لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەکان یارمەتیی عێراقیان داوە لە تێپەڕاندنی گرفتەکان و هەروەها شەڕی تیرۆر. لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش، نەمێنن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش هەوڵێکی نێودەولەتی و فرە رەهەند و هەمە لایەنە پێویستە.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق سەقامگیری و بووژانەوە بۆ عێراق بەدی بهێنێت.

Top