سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق دەکات


ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی حوزەیران ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو تۆنی ئالێرز باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کرا، و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەدیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئیجابی وەسفکرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نوروێژ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵ و کاریگەری نوروێژی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیتی نێودەولەتی شەڕی دژی داعش.

Top