سەکۆی SmartThings لە سامسۆنگەوە ڕووکاری نوێ پێشکەش بەکارهێنەرانی دەکات

سەکۆی SmartThings لە سامسۆنگەوە ڕووکاری نوێ پێشکەش بەکارهێنەرانی دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ دەستپێکردنی نەوەی نوێی SmartThingsی ڕاگەیاند ، ئەو تەکنەلۆژیا پێشەنگە کە بژاردەی ژیانی پەیوەست بە تۆڕەکە پێشکەش دەکات و داهاتووی ئینتەرنێتی Things بەڕێوە دەبات. بە هەمان ناو لە ئێستادا لە ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل و ئەپڵیکەیشنەکانی Windows بەردەستن بە وەشانی نوێی باشترکراو. وەک بەشێک لە پابەندبوونی بەردەوامی ئەم سەکۆیە بۆ ئاسانکردنی ئەزموونەکانی پەیوەست بە ناوماڵ، ڕووکاری نوێ ئەزموونی ئاسانتر و بەهێزتر بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات، بە گرەنتی کاتی کەمتر و خێراتر بۆ کارپێکردنی، لەگەڵ ڕووکارێکی تەواو نوێ.
جیۆن جانگ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند: ئێمە خۆشحاڵین بەناساندنی ئەو ئەزموونە نوێیەی سەکۆی شتی هۆشمەند “SmartThings” کە لەدوای گوێگرتن لەکڕیارەکانمان گەشەمان پێدا ، هەروەها وەبەرهێنانمان لەتەکنەلۆژیاکەماندا زیاتر کردووە بۆ باشترکردن و ئاسانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران. لەگەڵ زیاتر بەناوبانگ بوونی ماڵە هۆشمەندەکان، ئەم سەکۆیە نمونەییە، چونکە یارمەتی هەموو کەسێک دەدات تا چێژ لە ژیانێکی زیرەکتر بە ئامێرە گرێدراوەکان وەرگرن”.
ڕووکاری نوێی شتی هۆشمەند “SmartThings” ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەزموونە پەیوەستەکان بە ماڵەوە، هاوکات بە دڵنیایی لە گواستنەوەیەکی نەرم بە بەراورد بە وەشانی پێشووی خودی سەکۆکە، کە لەگەڵ دیزاینە باشتکراوەکەی کە ئەپڵیکەیشنەکە دابەش دەکات بەسەر پێنج بەشی جیاوازدا، ئەوانیش: دڵخوازەکانت و ئامێرەکانت و ژیان و خۆکاری و لیست.
دڵخوازەکانت: شاشەی سەرەکیە لە سەکۆی “SmartThings” ، کۆکردنەوەی ئامێرەکان و دیمەنەکان و خزمەتگوزاریەکانە کە زۆرترین جار بەکارهێنراون بۆ خێراتر گەیشتن پێیان.
ئامێرەکانت: ئەم بەشە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەموو ئامێرەکان نیشان بدات و کۆنترۆڵی بکەن و تەلەفزیۆنەکان بەیەکەوە پەیوەست بکەن، وەک گڵۆپەکان و ئامێرەکان و زیاتر.
ژیان : ئەم بەشە وەک شوێنێکە بۆ گەڕان بە دوای جیهانی گەشەسەندووی ژیانی گرێدراو، یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە خزمەتگوزاری نوێ لە ناو سەکۆی “شتی هۆشمەند “دا بدۆزیتەوە، کە بەرهەمە فیزیکیەکان دەگۆڕێت بۆ ئەزموونی بەکارهێنەری بەسوود. و بەکارهێنەران دەتوانن بزانن دەربارەی بابەتە باشکراوەکان کە ئەزموونی ژیانی گشتی خۆیان باشتر دەکەن، وەک ئەپڵیکەیشنی “شتە هۆشمەندەکان بۆ چێشتلێنان”، کە فرۆشگایەکی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ دروستکردنی ئەزموونی بێ هاوتای چێشت لێنان و ئامادەکردنی ژەمەکان.
خۆکار: ئەم بەشە ئامێرەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و رێگەیان پێدەدات پێکەوە کاربکەن، بۆ وەڵامدانەوەی هەندێک هەلومەرجی دیاریکراو لە ماڵەوە، وەک کردنەوەی دەرگا یاخود هەڵکردنی گڵۆپ لە ناو ماڵەکەدا.
لیست:تایبەتمەندی زیاتر پێشکەش دەکات لە سەکۆی “شتە هۆشمەندەکان”، لەوانە تاقیگەکانی سەکۆ و ئاگانامەکان و بەروار و ڕێکبەندەکان.
ڕووکاری نوێ بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید لە ئەمڕۆوە بەردەست دەبێت، و پاش ماوەیەکی کورت بۆ سیستەمی (iOS) بەردەست دەبێت. ئەم نوێکردنەوەیە بەدوای ڕاگەیاندنی ئەم دواییانەی “شتی هۆشمەند” دێت بۆ ئەپڵیکەیشنی Windows ی تایبەت بە خۆی،کە ڕاستەوخۆ ئەزموونی هاوشێوە لە ئامێری Galaxy Book خۆتەوە پێشکەش دەکات، یان لە هەر کۆمپیوتەرێکی تر کە بە سیستەمی Windows کاربکات.
سەکۆی “شتە هۆشمەندەکان” بەردەوام هەوڵەکانی دوو هێندە دەکات بۆ باشترکردنی تەکنەلۆژیاکەی، لەم دواییانەدا تێکەڵکردنی پڕۆتۆکۆڵی “Matter”ی بۆ سیستمەکەی خۆی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بتوانێ پێگەی پێشەنگی خۆی وەک خۆگونجانترین سەکۆ بهێڵێتەوە کاتێک دێتە سەر گرێدانی ئامێرەکان پێکەوە، لەوانە پڕۆتۆکۆلەکانی وای-فای “Wi-Fi” و Z-Wave و Zigbee، لەگەڵ زیادکردنی “Matter” ئێستا بۆی. سەکۆی کراوەی “شتە هۆشمەندەکان” ئامێر و گەشەپێدەر و خزمەتگوزاریەکان کۆدەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی یەکێک لە گەورەترین سیستەمە تەواو و پێشکەوتووەکان. بە ڕاکێشانی سەدان بڕاندی پەسەندکراو و ملیۆنەها بەکارهێنەری چالاک بۆ سەکۆکە ، سەکۆی “شتە هۆشمەندەکان” ئاسانکاری دەکات بۆ پەرەپێدانی داهێنانەکانی پەیوەست بە ژیان لە ڕێگەتی چەند بەکارهێنانێکی جۆراوجۆر .

Top