نەوید زەردی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت

نەوید زەردی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت

نەوید زەردی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاهەنگی سەركەوتنی ساز كرد .

دوای ئەوەی ڤیدیۆ كلیپی (كوردە)بەشێوەیەكی بەرچاو بینەری كۆكردەوە, لە ئێستادا ئەم گۆرانییە لە ماوەی یەك مانگدا 7 ملیۆن بینەری هەیە, بەم هۆیەوە نەوید زەردی لە ئەنستگرام بەشێك لە بەرهەمەكەی بڵاوكردەوەو لەسەر پۆستەكە نووسیویەتی: لە 1مانگ 7ملیۆن جار سوپاستان دەكەین .

ڤیدیۆ كلیپی (كوردە) بە دەنگی نەوید زەردی و شاناز زاهیر لە مانگی ڕابردوو بەشێوەی دوێت بڵاوكرایەوە, ئەم گۆرانییە بەشێوەی شادی و هەڵپەڕكێ تۆماركراوەو نەوید خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە .

ئاسۆ كاكەیی

نەوید زەردی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت
Top