بەوێنە..جەیلۆ لە دوو تەمەنی جیاوازدا لەگەڵ باوكی

بەوێنە..جەیلۆ لە دوو تەمەنی جیاوازدا لەگەڵ باوكی

خانمە ئەستێرەی دیاری جیهانی(جنێفەر لۆپێز) چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە .

بەبۆنەی ڕۆژی باوكان, ئەكتەرو گۆرانیبێژی ئەمریكی (جنێفەر لۆپێز) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام دوو وێنەی لەگەڵ باوكی بڵاوكردەوە كە لە دوو بەرواری جیاوازدا تۆمار كراون, هەروەها جەیلۆ ستایشی باوكی دەكات و وەكو باوكێكی نموونەیی ناوی دەهێنێت .

شایەنی باسە.. لە چەند هەفتەی ڕابردوو چەند وێنەیەك لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوبوویەوە كە جەیلۆ هەمان كراسەكەی (بێن ئافڵك)ی پۆشیبوو كە دەكاتە خۆشەویستی ڕابردووی, هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی(the sun) بڵاوكرایەوە كە جنێفەر لوپێز دوای مانەوەی چەند ساڵێك لە میامی لەگەڵ "ئەلێكس"ی دەستگیرانی بەڵام ئەو شوێنە ڕابردووی بیردەخاتەوە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە جنێفەر لە "لۆس ئەنجلوس" هەوڵی كڕینی خانوو دەدات, كە بەمەش نزیكبوونەوەیەكی زیاتر دەبێت لە نێوان جنێفەر و بێن ئافڵك .

گەڕانەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە جیهانییە بۆلای یەكتر, لەدوای جیابوونەوەی جەیلۆ دێت لە ئەلێكس رۆدريگز دوای چوار ساڵ لە هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بێن ئافڵك لە (جنێفەر گارنەر) كە ماوەی هاوسەرگیرییەكەیان لە ساڵی 2005 تاوەكو 2018ی خایاند .

ئاسۆ كاكەیی

بەوێنە..جەیلۆ لە دوو تەمەنی جیاوازدا لەگەڵ باوكی
Top