ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەڕووی رەش

ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەڕووی رەش

پاش بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كەڕووی رەشی كوشندەی پەیوەست بە شەپۆلی دووەمی كۆڤید 19 لە چەندین وڵاتدا، گەلێك سەرچاوە حاڵەتەكە بە پەتای كەڕووی رەش ناودەبەن. كەڕووی رەش Black fungus بە شێوەیەكی سرووشتی لە ناو گڵ و رووەك و پەین و توێكڵی میوەی هەڵوەریو لە ژینگەدا هەیە، ئەم كەڕووە بە شێوەیەكی سەرەكی لە رێگای لووتەوە دەگوازرێتەوە، كاریگەری دەكاتە سەر چاو و سییەكان لەگەڵ شانەكانی مێشك، نیشانەكانی تووشبوون بریتین لە: ئازار و سووربوونەوە لە دەوری چاو و لووتدا، تاریكبوونی رەنگی پێست، یان گۆڕانی رەنگی پێستی سەر لووت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، سەرئێشە، لێڵبوونی بینین، سینگ ئێشە، گرفت لە هەناسەدا، كۆكەی خوێناوی، شێوانی دەروونی، لەدەستدانی توانای بیرهاتنەوە. ئەو كەسانەی كە سیستمی بەرگریی لەشیان لە ئەنجامی تووشبوون بە كۆڤید19 لاواز بووە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە هەوكردنی كەڕووی رەش، یان میوكۆرمایكۆز Mucormycosis هەیە، هەروەها پاش زیاد مانەوە لە بەشی چاودێریی چڕICU، لەگەڵ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، تووشبووان بە نەخۆشیی گورچیلە و نەخۆشیی جگەر، یان نەخۆشیی دڵ، ئەو كەسانەی كە ئەندامێكیان بۆ گوازراوەتەوە، بۆنموونە پاش گواستنەوەی گورچیلە، كەڕووی رەش بە بەكارهێنانی ئەمفۆتێریسین Amphotericin-B لەگەڵ دەرمانی دژەكەڕوو چارەسەر دەكرێت.

Top