سەنا بەرزنجی وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوەو سوپرایزی هەیە
كچە گۆرانیبێژی كورد(سەنا بەرزنجی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نوێی خۆی سوپرایزێكی ڕاگەیاند .
سەنا بەرزنجی لە پۆستێكی نوێیدا لە ئەنستگرام ڕایگەیاند كە دوای دوو ساڵ بێدەنگی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (یەڵدا) بڵاودەكاتەوە كە ئەمەش تراكێكە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی .
هەروەها سەنا بەرزنجی نووسیویەتی كە ئەم بەرهەمە گۆرانیبێژو میوسیزیان (نەوید زەردی) ئاوازەكەی داناوەو (مازیار فایەق) تێكستەكەی نووسیوە, هەروەها دەڵێت گۆرانی (یەڵدا) یەكەم گۆرانی دەبێت كە بڵاوبكرێتەوە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەم .
ئاسۆ كاكەیی