شارۆخان ئایینی منداڵەكانی ئاشكرا كرد

شارۆخان ئایینی منداڵەكانی ئاشكرا كرد

جیاواز لەو بێدەنگییەی پێی ناسراوە، ئەستێرەی بۆڵیۆد شارۆخان بۆ یەكەم جار لە دیمانەیەكدا باسی لە نهێنییەكانی ژیانی تایبەتی خۆی و منداڵەكانی كرد، لەوانەش لایەنی ئایینی و رایگەیاند ئەم كارە بە لای ئەوەوە گرنگ نییە و دەچێتە خانەی ئازادیی تاكە كەسی.

شارۆخان لەم بارەوە رایگەیاند: «من موسڵمانم، هاوسەرەكەم و بەشێك لە منداڵەكانیشم هندۆسن، سەرەڕای ئەوەش هیچ ناكۆكییەك لە نێوانماندا نییە لە رووی ئایینەوە و، لە كاتی جەژنە ئایینییەكانی موسڵمان و هندۆسەكاندا هەموومان پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕین، ئەمە لەكاتێكدایە كە هیچ كام لە منداڵەكان ناوی ئایینی موسڵمان و هندۆسییان نییە، هیچ كاتێكیش منداڵەكانم ناچار نەكردووە كە ببنە موسڵمان، یان بێنە سەر ئایینی باوكیان، هەرچەندە بڕوایەكی تەواوم بە پرەنسیپەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەیە».

شارۆخان یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی بۆڵیۆد و لە ماوەی زیاتر لە (٢٥) ساڵدا بەشداریی لە زیاتر لە (٨٠) فیلمدا كردووە و، یەكێك لە فیلمە سەرنجڕاكێشەكانی فیلمی ( تشاباك) بوو، كە باس لەو كچانە دەكات رووبەڕووی هێرشی ئەسید دەبنەوە، كە دوای كارەساتەكە ژیانیان چۆن دەگوزەرێنن.

سەرچاوە النهار

Top