لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت

لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت

 

• لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەسەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.
بەپێی نووسراوی ژ ( 7291 ) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی وئابووری کراوە ، وردەکاری ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی ، رزگاری ( هەولێر) ، هیوا ( سلێمانی ) ، ئازادی ( دهۆک) .
• هەروەها بە پێی نووسراوی ژ ( 7293 ) لە 20 ی حوزەیران ، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی ( ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە ( بدل عیادە). کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان ، وردەکاری خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە .

Top