سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكى تازه‌ى ئێران ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكى تازه‌ى ئێران ده‌كات

‌ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى له‌ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ سه‌ركۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ نامه‌يه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كردووده‌، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.

Top