سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لە گەڵ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و ڕایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.
سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیواو ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە و جەختیکردەوە کە نابێت هیچ کەمتەرخەمی وپاشەکشەیەک لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.

Top