هەڵوێستی هونەرمەندان بەرامبەر بە داخستنی نەخۆشخانەی هیوا

هەڵوێستی هونەرمەندان بەرامبەر بە داخستنی نەخۆشخانەی هیوا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی, سەرجەم چین و توێژەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی و دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە .

بەشێك لە هونەرمەندان پاڵپشتی خۆیان بۆ بەردەوامیی نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی و داوا دەكەن كە هەرچی زووە تووشبوانی شێرپەنجە چارەسەرییە تەندرووستییەكانیان وەربگرن .

لەم بارەیەوە هەریەك لە ئاوازدانەر(هەڵكەوت زاهیر) و گۆرانیبێژان "میرا" و "دینا", لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆیان بڵاوكردەوە كە لە بەردەم نەخۆشخانەی "هیوا"بوون و دژی داخستنی نەخۆشخانەكە وەستانەوە .

هەروەها گۆرانیبێژو میوسزیان (نەوید زەردی) لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ڕایگەیاند كە بەشێك لە داهاتی كۆنسێرتەكەی لە شاری سلێمانی دەبەخشێت بە نەخۆشخانەی هیوا .

هەروەها ژمارەیەكی دیكەی هونەرمەند لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامی خۆیان سەبارەت بە داخستنی نەخۆشخانەی "هیوا" بڵاوكردەوە لەوانەش, ئاوازدانەرو میوسیزیان (غەمگین فەرەج) و شاعیری گەورەی كورد(ئەحمەد محەمەد) و هونەرمەندی گۆرانیبێژ (حەمە ڕەئوف كەركوكی) و سینەماكار (د.دڵشاد مستەفا) و میوسیزیان خاتوو(نەوژین محەمەد) و پەیكەرساز(چێنەر نزار) و گۆرانیبێژهەلوێست محەمەد و ژمارەیكی دیكەی گۆرانیبێژو كەسایەتی دیاری نێو هونەر .

لەلایەكی دیكەشەوە وەزارەتی تەندرووستی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەی هیوای لە شاری سلێمانی ڕەتكردەوە, هەروەها وەزارەتی تەندرووستی ڕایگەیاند كە بەپاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی کێشەکان چارەسەر دەکرێ .

ئاسۆ كاكەیی

Top