دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەدیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا رێكەوتنی بەغدا و هەولێر سەركەوتنی دیبلۆماسی هەرێم پوچەڵكردنەوەی هەموو دژایەتیكردنەكانی حكومەت بوو

دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەدیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا رێكەوتنی بەغدا و هەولێر سەركەوتنی دیبلۆماسی هەرێم پوچەڵكردنەوەی هەموو دژایەتیكردنەكانی حكومەت بوو


دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا ئاماژەی بەگرنگی ئەو رێكەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا كردوو رایگەیاند لە ئێستادا ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان دوای بڕینی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆو لەگەڵ نیوەی داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێم بەتایبەتی لەخاڵە سنوورییەكان پاڵپشتیەكی یاسایی و ئیداریشی پێدرا. جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەنگاوەكەی كازمی بەبووێری دانا بەتایبەتی دوای ئەوەی دژایەتییەكی زۆر لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسی و كەسایەتی هەبوو ، ئەم بڕیارەش وەڵامێكی هەموو ئەو كەس و لایەنانەی دایەوە كە نەهاتنی ئەو بڕە پارەیەیان دەخستە سەر ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەوەڵامی پرسیارێكی گۆڤاری گوڵاندا كە تایبەت بوو بە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی دیك و جێبەجێكردنی رێكەوتنی شنگال وتی : ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیران بەناردنی یەك تریلیۆن و 200 ملیار دینار سەرەتایەكی دڵخۆشكەرە بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی نێوان هەرێم و بەغدا ، هەرچەندە ئێمە گرفتمان لەگەڵ ئەگەری جێبەجێكردنی بڕیار و رێكەوتنەكان لەگەڵ بەغدا هەیە بەڵم ئومێدەكان زۆرە بۆ چارەسەركردنی . لەبەشێكی دیمانەكەدا دكتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بەوە كرد ئەگەر هەندێك كاری دوژمنكارانە بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەنرێت هیچ هۆكارێكی دیكەی ئابووری و دارایی رێگر نییە لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ، عێراق لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی بە 45 دۆلار خەمڵاندووە لەكاتێكدا ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەرووی 70 دۆلاردایە، خۆ ئەگەر باری دارایی عێراق باش نەبووایە ئەمە ئەركێكی دەستووری و یاساییە لەسەر شانی حكومەتی ناوەندی فیدراڵی چۆن ئەركی پێدانی موچەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەهەمان شێوە ئەركی سەرشانی حكومەتی ناوەندییە موچەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بدات.

Top