ئه‌م ئێواره‌یه رۆنالدۆ ده‌توانى ئه‌و به‌ربه‌سته 18ساڵیه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیاش بشكێنێ
ئه‌م ئێواره‌یه رۆنالدۆ ده‌توانى ئه‌و به‌ربه‌سته 18ساڵیه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیاش بشكێنێ
ئه‌م ئێواره‌یه له كاتژمێر7 ئێواره به كاتى هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال و ئه‌ڵمانیا رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه له یارى رابردوو هاورێیانى رۆنالدۆ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌یان به‌سه‌ركردایه‌تى رۆنالدۆ تۆماركردبوو، ئه‌ڵمانیاش له‌به‌رده‌م كه‌له‌شێره‌كانى فه‌ره‌نسا تووشى شكست ببوون، ئه‌م ئێواره‌یه بۆ كریستانۆ ته‌واو جیاوازه چونكه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه جیهانیه 18ساڵه نه‌یتوانیوه گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا تۆماربكات،كریستانۆ ئه‌م ئێواه‌ریه ده‌یه‌وێـ جیاواز بێ چونكه گۆڵى له یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا تۆماركردوه له‌گه‌ڵ تیپه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى نه‌یتوانیوه گۆڵ له ئه‌ڵمانیا تۆماربكات، بۆیه ئه‌م ئێواره‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌و گرێ كۆره‌یه بشكێنێ،له ناو میونخ گۆڵ له ئه‌ڵمانیا تۆماربكات كه پێشووتر ئه‌و كاره‌ى له دژى بایرن ئه‌نجامداوه،له چوار یارى فه‌رمیش دووچارى شكست خراپ بووه نه‌یتوانیوه یه‌ك گۆڵیش له تۆرى ئه‌ڵمانیا تۆماربكات، ساڵى 2006 له ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پله‌ى سێیه‌م و چواره‌م دووچارى شكست هات به ئه‌نجامى 3-1گۆڵ،له یارى پیش كۆتایی جامی یۆرۆى 2008 به ئه‌نجامى 3-2گۆڵ دۆڕا،له یۆرۆیى 2012 به ئه‌نجامى 1-0گۆڵ دۆرا جارێكى ترله مۆندیالی 2014له به‌رازیل 4-0 گۆڵ دۆرا، رۆنالدۆ ئه‌م شه‌و هاوشانى هاورێیه‌كانى ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌ربه‌سته 21 ساڵیه ببڕێت له دژێ ئه‌ڵمانیا و یارییه‌كه به سه‌ركه‌وتنى خۆیان و تۆماركردنى گۆڵ كۆتایی به‌م دۆخه بهێنێت.
كارزان كانه‌بی