ریال مه‌درید نایه‌وێ ڤاران له‌ده‌ست بدات
ریال مه‌درید نایه‌وێ ڤاران له‌ده‌ست بدات
له چه‌ند كاتژمێری رابردوو چه‌ندین قسه له سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى كراوه له سه‌ر په‌راوی مانه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه له ریزى یانه‌ى مێره‌نگى، ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید داواى نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ڤارانى كردوه تاكو ساڵى 2026 له‌گه‌ڵ زیاد كردنى مووچه‌كه‌ى، به‌ڵام اران تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكى له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆى نه‌داوه وه‌كو یاریزان كه ئایا ده‌مێنێته‌وه یان ریزى یانه‌ى شاهانه جێ ده‌هێلێ ، له ئه‌گه‌رى رۆیشتنى ئه‌م یاریزانه‌ش ریال مه‌درید داواى بڕى 50ملیۆن یۆرۆ ده‌كات له به‌رامبه‌ر رۆیشتنى ئه‌م یاریزانه وه‌كو مافی ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه.
كارزان كانه‌بی