ئایا كۆڤید19 دەبێتە نەخۆشییەكی وەرزی؟

ئایا كۆڤید19 دەبێتە نەخۆشییەكی وەرزی؟

  بە گوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوەكان، ئەگەری زۆرە كە كۆڤید19 هاوشێوەی ئەنفلوەنزا ببێتە نەخۆشییەكی وەرزی، بەڵام لەوانەیە كە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆڤید بە شێوەیەكی بەرفراوان، كە رێژەی كەسانی كوتراو لە سەرتاسەری جیهاندا بەلای كەم بگاتە 70%، واتە گەیشتن بە بەرگریی كۆمەڵ مەسەلەكە بگۆڕێت، لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەوەش كراوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا و ڤایرۆسەكانی دیکە، لەگەڵ وەرزدا گۆڕانی بەسەردا دێت، بە مانایەكی دی كەمبوونەوەی حاڵەتەكان لە وەزری هاویندا و زیادبوونیان لە وەرزی زستاندا، وەكو نەخۆشیی ئەنفلوەنزا. ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام خۆی دەگۆڕێت، بۆنموونە ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا بە خێرایی خۆی دەگۆڕێت، بۆیە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flu shot هەموو ساڵێك جیاواز لە ساڵانی رابردوو نوێ دەكرێتەوە، كەچی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرخۆتر خۆی دەگۆڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینیی ئەوە دەكرێت كە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە نێو مرۆڤدا بەردەوام بخولێتەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێك، واتە ناوە ناوە بڵاوبێتەوە، هەروەها بە رای پسپۆڕانی ڤایرۆسزانی، لەوانەیە كە كۆڤید 19 وەكو هەموو هەوكردنە ڤایرۆسییە تیژەكانی كۆئەندامی هەناسە، ببێتە نەخۆشییەكی وەرزی، بەڵام لەگەڵ بەكارهێنانی ڤاكسین و زیادبوونی بەرگریی سرووشتیی لەش، لەوانەیە كە ببێتە بەشێكی سرووشتیی ئەڵقەی وەرزی سارد، بەڵام بە شێوەیەكی سووكتر.

Top