وەزارەتی پەروەردە قەرەبووی وانە فەوتاوەكانی ئەم ساڵی خوێندن دەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە قەرەبووی وانە فەوتاوەكانی ئەم ساڵی خوێندن دەكاتەوە

 

ئالان حەمە سەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە وەزارەت بەرنامەو پلانی گونجاوی ئامادەكردووە، تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی خوێندنی ئەو بەشە وانانەی كە لە ساڵی خوێندنی 2020-2021 فەوتاون، وەزیری پەروەردە جەختی لەوەش كردەوە كە پەتای كۆرۆنا كاریگەریی نەرێنی بۆسەر سەرجەم سێكتەرەكان هەبووە، سێكتەری پەروەردەش لێی بەدەر نەبووە، بۆیە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی كە بەهۆی ئەو پەتایە بە پرۆسەی پەروەردە گەیشتووە، پێویستیان بە چەند ساڵێك هەیە.

سەبارەت بە ڤاكسین بۆ مامۆستایان، ئالان حەمە سەعید ڕوونی كردەوە كە داوایان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه‌  تاكو ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابین بكات.

شایانی باسە لە ٢٢ى ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاییەکان لە سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان دەست پێ بکات.

Top