له‌ ده‌ڤه‌ری میرگه‌سور په‌كه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی 65 گوندی سه‌ر سنور

له‌ ده‌ڤه‌ری میرگه‌سور په‌كه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی 65 گوندی سه‌ر سنور

 

لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵان لەگەڵ غەفور ئەحمەد مەڵا سوار قائمقامی مێرگەسۆر كە رۆژی دووشەممە رێككەوتی 21/6/2021 دەكەوێتە بەردیدی خوێنەران گفتوگۆمان لەسەر چەند تەوەرەو بابەتێك كرد، لە وەڵامی ئەوەی تا چەند چەكداری پەكەكە بوونەتە هۆكاری تێكدانی بارودۆخی ناوچەكەو ئاوەدان نەكردنەوەی گوندەكان و جێبەجێ نەكردنی پرۆژەی وەبەرهێنان لەسنوورەكەدا له‌ مباره‌و ه‌ گووتی : ( لەو دەڤەرەدا لەدوای 1991ئەو شوێنانەی كە ئاوەدانكراونەتەوە كە چەكدارانی پەكەكەی لێ نییە، بەڵام 65 گوند كە دەكەونە ناحیەی شێروان مەزن و سنووری ناحیەی بارزان لەبەر شەڕو پێكدادان و هەبوونی چەكدارانی پەكەكە ناوچەی قەدەغەكراون دەستی ئاوەدانی ناگاتێ، گەرچی لەسەرەتای 1991ئەو گوندانە چەندانیان ئاوەدانكرانەوە، گەرچی لەبەر شەڕی نێوان چەكدارانی پەكەكە و لەشكری توركیا جارێكی دیكە ئەو گوندانە چۆڵكران و لە ئێستاشدا ناتونین هیچ خزمەتگوزارییەك بۆ ئەو گوندانە ئەنجام بدەین. هاوكات وەبەرهێنەران لەبەر بوونی چەكدارانی پەكەكە و پێكدادانیان لەگەڵ توركیا ناتوانن پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن كە ئەمەش كاریگەری زۆری لەسەر كەرتی گەشتیاری ناوچەكە دروستكردووە، چونكە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەگشتی ناوچەو دەڤەرێكی زۆر جوان و دڵرفینە دەتوانرێت چەندین پرۆژەی گەشتاری تێدا بكرێت بەتایبەتی لەلایەن كەرتی تایبەت و بەرهێنەرانەوە. هەروەها قائماقمی مێرگەسۆر لەوەڵامی پرسیاری پرۆژەكان بۆ ئەو سنوورە گوتی:
ساڵی رابردوو 10 پرۆژە لە سنوورەكە چۆتە بواری جێبەجێكردن و7 پرۆژەی دیكەش ئەمساڵ لە رێگای پارێزگای هەولێرەوە رەزامەندی لەسەردراوە كە بەشی زۆری پرۆژەكان رێگاوبانن، بەڵام پێویستمان بەپرۆژەی دیكەش هەیە بەتایبەتی پرۆژەی ئاویخواردنەوەی ستراتیژی، چونكە لەكاتی ئێستادا بەچەند پرۆژەیەكی بچوك ئاو بۆ چەندین گوند و شوێنی سنوورەكە دابین دەكرێت.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر

Top