چەند كەسێك داره‌كانی شه‌قامی تووی مه‌لیكی سلێمانی دەبڕنەوە

چەند كەسێك داره‌كانی شه‌قامی تووی مه‌لیكی سلێمانی دەبڕنەوە

لە شه‌قامی تووی مه‌لیكی سلێمانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەرەكانی شەقامەكان دەبڕنەوە
شەقامی تووی مەلیک یەكێك لە شه‌قامە دیارو كۆنەكانی شاری سلێمانییە‌ و بەدارودرەختە بەرزو جوانەكان ده‌ناسرێته‌وه‌، به‌ڵام كه‌سانێك بۆ دەركەوتنی باڵەخانەكانیان هەستاون درەختەکانی پێش باڵەخانەو شوێنە بازرگانییەكانیان بڕیوەتەوە، هەر لەبەر ئەم كارەوە ئەوە لیژنەی شوێنەوار لە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقایمەتی شاری سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ بەداواداچوون و بە سزا گەیاندنی ئەو شوێنانە دەستپێکردووە، کە هەستاون بەبڕینەوەی درەختەكان و زیان گەیاندن بەسەوزای شوێنەكە. بۆ زیاتر بەدەستكەوتنی زانیارو بەدواداچوونەكانی لێژنەكە ئەوە سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا كە بەھۆی زیانگەیاندن بە درەخت و سەوزاییەکانی شەقامی تووی مەلیک سزاو ئاگادار کردنەوەیان بۆ زیاتر لە 40 شوێن و باڵەخانە ئەنجامداوە و ھەندێکیش لەو سەرپێچیكارانە دەدرێنە دادگا.
ئامادەكردن: گوڵان/ ساڵح عومەر

Top