ڕووسیا: ئەندامبوونی ئۆكرانیا لە  ناتۆ بۆ ئێمە مەترسییەوهێڵی سوورە!

ڕووسیا: ئەندامبوونی ئۆكرانیا لە  ناتۆ بۆ ئێمە مەترسییەوهێڵی سوورە!

كرملینی ڕووسیا سەبارەت بەو مقۆمقۆیەی لە ئارادایە بەوەی كە ڕەنگە ڕۆژێك لە ڕۆژان ڕێگە بدرێت بە ئۆكرانیا ببێتە ئەندام لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی(ناتۆ) ڕایگەیاند، ئەو بابەتە بە هەند وەردەگرن و پێیان وایە ئەمە لای مۆسكۆ هێڵی سوورە!

ئەمەو سەرۆكی ئۆكرانیا فۆلۆدیمێر زیلینسكی پێشتر باسی لەوە كردبوو كە پێویستیان بە (بەڵێ یان نەخێر)ێكی ئاشكرایە لە سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدنەوە، سەبارەت بە پێدانی پلانی كار بە وڵاتەكەی بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی.

لەلای خۆشیەوە بایدن گوتبووی دەبێ ئۆكرانیا گەندەڵی بنەبڕ بكات و سەرجەم ڕێساكان جێبەجێ بكات پێش ئەوەی داوای ئەندامێتی بكات لە ناتۆ.

دیميتری بيسكۆف وتەبێژی كرملین دەڵێت زۆر بە گرنگی و بایەخەوە دەڕوانینە ئەو بابەتەو بە دواداچوونی بۆ دەكەین، چونكە لای ئێمە هێڵی سوورە، چونكە مەترسییەكی زۆری بۆ ڕووسیا دەبێت.

جێی باسە ئەم لێدوانانە دوای ڕۆژێك دێت لە كۆبوونەوەی نێوان جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكاو فلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا لە میانی وتوێژەكانی جنێفدا.

 

 

Top