بۆفۆن گه‌ڕایه‌وه یانه‌ى پارما
بۆفۆن گه‌ڕایه‌وه یانه‌ى پارما
یانه‌ى پارماى ئیتالی ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه‌وا گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌كه‌ى جیانلویجی بۆفۆن جارێكى تر دوایى چه‌ندین ساڵ له یارى كردنى بۆ یانه‌ى خانمه پیره‌كه گه‌رایه‌وه ریزى یانه‌ى پارما و وه‌رزى داهاتووى خولى پله دووى ئیتالی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، بۆفۆن له ساڵى 2001 ریزى یانه‌ى پارما بۆ یۆڤی جێهێشت و ماڵئاوایی له پارما و هانده‌رانى كرد، پێگه‌ى فه‌رمی یانه‌ى پارما له تۆری تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كى پێشكه‌ش كردنى بۆفۆنى به راگه‌یاندنه‌كان داناوه، كه جارێكى تر دواى بیست ساڵ گه‌رایه‌وه ماڵه‌كه‌ى خۆى، گرێبه‌ستى بۆفۆن له‌گه‌ڵ پارما تاكو ساڵى 2023، بۆفۆن له‌گه‌ڵ پارما ساڵى 1998-1999 جامى یه‌كێتى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێناوه و جامى ئیتالیا و وه سوپه‌رى ئیتالیشى به‌ده‌ستهێناوه،له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه‌ش ده جار خولى ئیتالی و 5جار جامى ئیتالیا و 6جار سوپه‌رى ئیتالیا و له‌گه‌ڵ پاریس سانجیرمانیش خولى فه‌ره‌نسى و سوپه‌رى فه‌ره‌نسى به‌ده‌ستهێناوه له ساڵى 2018.
كارزان كانه‌بی