سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار دادەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار دادەنێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 ی حوزەیرانی 2021 كاتژمێر 11 بە ئامادەبوونی ڕێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیا دادەنرێت .
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ( K . H کوردستان - هۆڵەندا) بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

Top