رۆژەسەختەكان تێدەپەرێن بەرەودۆخێكی لەبارترھەنگاودەنێن

رۆژەسەختەكان تێدەپەرێن بەرەودۆخێكی لەبارترھەنگاودەنێن

وەیسی سەعیدوەیسی

وابریارەلەئاییندەێكی نزیكداشایسته‌ی دارایی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت. بێگومان ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگ وستراتیژی کابینەی نۆیەمە، كەلەدەستپێكی دەستبەكاربوونیدا كاری بۆدەكردبۆیەش یەكەمین كاری دیپلۆماسی كابینەكە سەردانكردنی بەغدابوو،نیازپاكی ھەرێمی كوردستانیان راگەیاند بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور، كەپشوودرێژیی كاك مەسروربارزانی وەك سەرۆكی حكوومەت لەدانوستانەكان رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەسەربنەمای دەستوور و سازش نەكردن لە سەرمافە وشایستەداراییەكانی خەلكی كوردستانی لێكەوتەوە .
ئەم دەستکەوتەیەلە ئەنجامی پێداگیری خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بووكە تەحەمولی هەموو فشارێکی کرد و ڕێنمایی بۆ شاندی هەرێم ئەوە بوو کە نابێت لە یەک مافی دەستووری کوردستان خۆش بن و سازشی لە سەر بکەن.
لە کاتێکدا خەلكانێك لە هەرێمی كوردستان بە ئاشکرا دەیانەویست هەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکرێت و شتێک نەمێنێت بەناوی هەرێم.
بەلام لەگەل ئەمەشدا کاک مەسرور ئامادەنەبووتەسلیمی ئەو داواکاری وفشارانە بێت بەلكوو بە هەر جۆرێک بێت ئەگەربەلێبرینیش بێت مووچەی مانگانەی بەپێی داھاتی بەردەست دابین کرد بە بێ قەرزكردن،بۆیەش ناكرێت ئەم جۆرەكەسانەخۆیان بكەنەخاوەنی دەسكەوتەكان ،
بەدلنیایەوەناردنی شایستەداراییەكانی ھەرێم ھەنگاوێكی گرنكەبۆ تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئابووریی ،بۆزیاتر بووژانەوەوئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ،كەئیدی كاتیەتی لەپێناوخزمەتكردنی خەلكی كوردستان لایەنەكانیش پشتگیری ھەولەكانی حكومەت بكەن، كابینەی نۆیەم لەسەربنەمای ھاوپەیمانیەتی چەندلایەنێكی سیاسی دامەزراوە، ناكرێت ھیچ لایەنێك بەپێچەوانەی رێكەوتنەسیاسیەكە وەك ئۆپۆزسیۆن مامەلەبكات،ھەولی ناشیرنكردنی حكومەت بدەن، یاخودسەرقالی خۆدەرخستن وموزایەدەبن ویاری بەسۆزوقوتی خەلكی كوردستان بكات ،ھیچ منەتێكی تێدانیەئەركی سەرەكی حكومەتەخزمەتی ھاونیشتیمانیان بكات ورەوشی ئابووری باشتربكات ،لەگەل ئەوەی ئەم دۆخەی لەماوەی رابردووداھاتەئاراوەلەدەرەوەی ویست ودەسەلاتی حكومەت بووزۆرلەتواناداراییەكانی گەورەتربووبەلام ھەمووھەولێكی خستەگەربۆئەوەی كاریگەرییەنەرێنییەكان لەسەرژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان سنورداربێت ،
لەئێستاشدابەرەبەرەرۆژەسەختەكان تێدەپەرن وبەرەودۆخێكی لەبارترھەنگاودەنێین،گرنگەلایەنەكان پشتگیری ھەول وھەنگاوەكانی حكومەت بن،
چیتر بۆ چەواشەکاری و ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن و موزایەدەی سیاسی یاری بە سۆز و قوتی خەڵکی کوردستان نەكەن و بەرپرسیارانەو شەفافانە مامەڵە بكەن ،
تاحكومەتی ھەرێم بەبێ جیاوازی ھی ھەمووكوردستانیان بێت ،چونكە
كابینەی نۆیەم لەسەربنەمای دابینكردنی مووچەوپێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان وباشتركردنی رەوشی ئابووریی كاردەكات..

Top