لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ھاوکاری بەسەر سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دابەشکرا

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ھاوکاری بەسەر سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دابەشکرا


لەسەر راسپاردەی ڕێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سۆنگەى پشتیوانی کردنی ئەو مامۆستا ئایینیە بەڕێزانەی کەبەشێوەی خۆبەخش ووتار دەخوێننەوە لە مزگەوتەکان و بەبێ ھیچ بەرامبەرێک خزمەتی مزگەوتەكان دەکەن ، لە چەند رۆژى رابردوو لە لايەن لێژنەيەكى تايبەتەوە لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاينى ھاوکاری گەێندرایە نزیکە ( ١٥٠٠ ) ھەزار و پێنج سەد مامۆستاى ئاينى لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بە بێ جياوازى پرۆسەكە ئەمرۆ کۆتایی بە دابەشکردنى ھاوكاريەكان ھات

جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەڕێگەی ئەنجومەنی زانستیەوە پلانی گونجاوی لەبەر دەستە بۆ پشتیوانی کردنی زانستی خۆبەشان و برەودان بەتواناکانیان

Top