خانووی داهاتــوو لە لم و خۆڵ

خانووی داهاتــوو لە لم و خۆڵ

 

پێشكەوتن لە بواری ئەندازیاریدا بۆ دروستكردنی باڵەخانە و خانووەكان رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو هەنگاوی تازە و نوێ رێگە دەگرن، دواجار توانرا بۆ دروست كردنی خانووەكان بە هۆی پرۆژە و بیرۆكەكانەوە كەڵك لە بەرهەمی تازە وەربگیرێت. كۆمپانیای ماریۆ سیسینیلا بۆ كاری بیناسازی، ماددەیەكی سەیری بۆ دروستكردنی خانووی سێ رەهەندی بەكار هێناوە، کە لم و خۆڵی ئاساییە، ئەو جۆرە خانووە پێی دەگوترێت (تێسلا)، لەلایەن ئەندازیاری دیزاینەر (ماریۆ كتشیینیلا) بەرنامە و نەخشەی بۆ دانراوە، تێچوویەکی كەمی هەیە و لە داهاتوودا هەموو كەسێك دەتوانێت بە پارەیەكی كەم خانوویەك بنیات بنێت، بەو مەرجەی لە لم و خۆڵ بێت، ئەو جۆرە خانووە لەسەر رووبەری (60) مەتر دووجار دروست كراوە، لە ژووری نووستن و دانیشتن و هۆڵێكی بچووك و گەرماو پێك دێت.

Top