رۆنالدۆ و ڤاران ده‌چنه پاریس سانجێرمان
رۆنالدۆ و ڤاران ده‌چنه پاریس سانجێرمان
رۆژنامه‌ى لیكیبی فه‌ره‌نسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ى كه‌وا هه‌ریه‌ك له یاریزانان كریستانۆ رۆنالدۆ و ڤارانى فه‌ره‌نسى روو له یانه‌ى پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا ئیمپابی ره‌تى كردۆته‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان تازه بكاته‌وه بۆیه یانه‌كه په‌نا بۆ واژووكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستانۆ ده‌كه‌ن و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ئه‌ستێره پرتوگالیه ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ش ئیداره‌ى یانه‌ى پاریس هه‌وڵى رازی كردنى ڤارانى فه‌ره‌نسى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هێلى به‌رگرى پێ به‌هێز بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده ڤاران گرێبه‌ستى یانه‌ى مان یونایتدی ره‌تكردۆته‌وه ئه‌وه‌ش هۆكارێكى روونه كه ڤاران ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه ولاته‌كه‌ى و له پال كریستانۆ رۆنالدۆ یارى بكات.
كارزان كانه‌بی