ئەم ساڵ مۆڵەتی ھێنانی کەلوپەل بە پتر لە دوو ھەزار بازرگانی كوردستان دراوە

ئەم ساڵ مۆڵەتی ھێنانی کەلوپەل بە پتر لە دوو ھەزار بازرگانی كوردستان دراوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند لەم شەش مانگەدا مۆڵەتی ھێنانی کەلوپەل بە دوو ھەزار و ٥٠٠ بازرگان دراوە، ئاماژەشی بەوە كرد كە ژمارەی مۆڵەتەكانی بازرگانی ، هەروەها جووڵەی بازرگانی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

نەوزاد کامیل زیاتر ڕوونی كردەوە كە  ئەو مۆڵەتانەی کە دراون بە بازرگانان بۆ ئەوەیە تاكو کەلوپەلی بازرگانی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن. زۆرترین ئەو کەلوپەلانەش كە ھاوردەی کراون بریتین لەوانەی زیاتر پەیوەستن بە خۆراک و دەرمان و  كاڵای پیشەسازی و پێداویستیی پزیشکی و ئاژەڵی وچەندین جۆری دیکە.

شایانی باسە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەم ماوەیەی ڕابردوودا ئاستی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و هەر ئەم دابەزینەش کاریگەریی هەبوو بۆسەر رێژەی داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم.ی كوردستان.

 

گوڵان – بەهادین جەلال

Top