دینا سوپرایزێكی بەهەوادارانی ڕاگەیاند

دینا سوپرایزێكی بەهەوادارانی ڕاگەیاند

دوای ئەزموونی بۆیەكەمجار لە بەرنامەی پێشبڕكێی دەنگی(كوردستان ستار) خانمە گۆرانیبێژی كورد (دینا) سوپرایزێكی دیكەی بەهەوادارانی ڕاگەیاند .

دینا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەدات كەلە كەناڵێكی كوردی پڕۆگرامێكی تایبەت بەخۆی دەبێت بەڵام بێ ئەوەی ناوی كەناڵ و شێوازی بەرنامەكەی ئاشكرا بكات .

شایەنی باسە.. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دینا لە دەركەوتنێكیدا لەگەڵ ئاوازدانەری كورد(هەڵكەوت زاهیر) ئاماژەی بە بەرهەمێكی نوێی گۆرانیدا كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوبكرێتەوە .

هەروەها دینا لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی و (بەهرام یەزدان پەنا)ی هاوژینی بڵاوكردەوە كە بەروارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كاتی وێنەكرتنی ڤیدیۆ كلیپی (لێدەن مۆسیقا) لە نۆڤەمبەری ساڵی پار .

ئاسۆ كاكەیی

دینا سوپرایزێكی بەهەوادارانی ڕاگەیاند
Top