دوای هێرشی سەگێك بەم شێوەیە ئامادەی یەكەم نمایشی فیلمەكە بوو

دوای هێرشی سەگێك بەم شێوەیە ئامادەی یەكەم نمایشی فیلمەكە بوو

خانمە مۆدێڵ و ئەكتەری بەریتانی(كڵارا مەگریگۆر)ی تەمەن 25 ساڵ, بەهۆی هێرشی سەگەوە ڕووخساری تووشی چەند برینێك دەبێت .

كڵارا كە دەكاتە كچی ئەكتەری دیاری سكۆتلەندی(ئیوان مەگریگۆر) چەند وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لە نەخۆشخانە چارەسەرە تەندرووستییەكانی وەردەگرێت, هەروەها لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكان كڵارا نووسیویەتی: كاتێك سەگ ناچارم دەكات بە 30 خولەك پێش نمایشی فیلمی(the birthday cake) لە بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانە بمێنمەوە .

بەڵام ئەم ڕووداوە نەبووە ڕێگر بۆ كڵارا و سەرەڕای برینەكان لە ڕووخساریدا توانی لە یەكەم نمایشی ئەم فیلمە ئامادەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

دوای هێرشی سەگێك بەم شێوەیە ئامادەی یەكەم نمایشی فیلمەكە بوو
دوای هێرشی سەگێك بەم شێوەیە ئامادەی یەكەم نمایشی فیلمەكە بوو
Top