ئەمریكاو توركیا.. ئاییندەی پەیوەندییەكی ئاڵۆزو ڕەشبین

ئەمریكاو توركیا.. ئاییندەی پەیوەندییەكی ئاڵۆزو ڕەشبین

زۆر لە شارەزایانی ئەمریكی ڕەشبینن لەهەمبەر ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا، هەرچەندە هەوڵێكی زۆر دراوە بە تایبەتی لەلایەن هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا  لەگەڵ حكومەتی توركیا، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرو دەرچەیەك بۆ كێشەی سیستەمی بەرگریی مووشەكیی ڕووسی (ئێس- 400) كە توركیا دەستی كەوتووە.

شارەزایان لەو باوەڕەدان كە كێشەیەكی زۆر كەوتووەتە نێو پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە، كە ئەستەمە بەم شێوەیەی ئێستا چارەسەربكرێن. لەم چوارچێوەیەدا (ئیكان ئێدمێر) شارەزای كاروباری توركیا لە (دامەزراوەی بەرگریی لە دیموكراسییەكان) لە واشنتۆن  بە ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاندووە كە ئەو هەموو كێشەو ئاریشانەی توركیا لە ناوچەكە هەیەتی بەم ئاسانییە چارەسەر نابن، نەك هەر سەبارەت بە ئەمریكا بەڵكو بۆ خودی پەیمانی ناتۆ، چونكە سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان سیاسەتێكی فراوانخوازیی گرتووەتە بەر و بەمەش كێشەی لەگەڵ زۆربەی وڵاتان ناوەتەوە.

لەلای خۆشیەوە بەڕێوەبەری بەرنامەی توركیا لە دامەزراوەی(هێریتح) لە واشنتۆن (لۆكاس كوفیه) پێی وایە ئەردۆغان و بایدن دەیانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكانیان چاك بكەنەوە، لەبەر ڕۆشنایی لێدوانێكی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی(جیك سۆلیفان) كۆشكی سپیدا چاو بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرەدا دەخشێنێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ دیدارەكەی بایدن و ئەردۆغان لە برۆكسل، بەڵام شارەزایان لە واشنتۆن پێیان وایە هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا پێویستە لەسەر هەردوو ئاستی سەربازی و سیاسی جێگیر بكرێن، چونكە ئەوەی سەرۆك بایدن مەبەستییەتی ڕێكخستنەوەی ئەو پەیوەندییانەیە كە لە بەرژەوەندیی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بن.  

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

Top