لە گۆڕێكی بە كۆمەڵدا لە موسڵ تەرمی 123 كەس دەرهێنرا

لە گۆڕێكی بە كۆمەڵدا لە موسڵ تەرمی 123 كەس دەرهێنرا

لە 13/6/2021 لە دەوروبەری بەندیخانەی بادۆشی شاری مووسڵ تەرمی(123) كەس لە گۆڕێكی بە كۆمەڵ دەرهێنرا، ئەمەش یەكێكە لە گەورەترین رەفتارە دڕندەیەكانی تیرۆریستانی (داعش) كە لە ساڵی 2014 دا لەم سنوورەدا ئەنجامیاندا. ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر گۆڕە بە كۆمەڵەكە دۆزرابووەوە كە لە 13/6/2021 پاشماوە و تەرمی 123 كەسی تێدا دەستنیشانكراو دەرهێنران.
هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەكان رایانگەیاند كە لەگەڵ دەرهێنراوی تەرمەكان دەست دەكەن بە پشكنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ئەوەی ناسنامەی قوربانییەكان دەستنیشان بكەن و رادەستی بە كەسوكاریان بكەنەوە.
بۆ دەستنیشانكردنی ناسنامەی قوربانییەكان چەند هەفتەیەكە لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق دەست بە وەرگرتنی نمونەی خوێن كراوە لە كەسوكاری ئەو قوربانییانە كە پێشبینی دەكەن كەسە ونبووەكانیان لە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی بەندیخانەی بادۆش بوونە. لەلایەكی دیكەوە بە پێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، داعش نزیكەی(200) گۆڕی بە كۆمەڵی لە عێراق لە دوای خۆیدا بەجێهێشتووە، كە پێشبینی دەكرێت زیاتر لە(12) هەزار تەرمیان تێدا بێت، ئەمەش دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە 2014 دا دەستی بەسەر پانتایی نزیكەی سێیەكی خاكی عێراقدا گرت و دەسەڵاتەكەی تا 2017 درێژەی كێشاوە.

Top