باڵیۆزی بەریتانیا: تا میلیشیاكان لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەت بن عێراق سەقامگیر نابێت

باڵیۆزی بەریتانیا: تا میلیشیاكان لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەت بن عێراق سەقامگیر نابێت

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ستیڤن هیكی ڕایگەیاند كە بارودۆخی ئەمنیی عێراق زۆر ئاڵۆزە، جەختیش كردەوە كە عێراق هەرگیز سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت، مادامەكی میلیشیا چەكدارەكان لە دەروەی كۆنترۆڵی دەوڵەتن.

ناوبراو لە دیدارێكدا لەگەڵ سكای نیوزی عەرەبی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو میلیشیا چەكدارانە هۆكاری سەرەكیی تێكدان و ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ئەمنین، هەر ئەوانن كە دژی گەلی عرێاق و حكومەت و تەنانەت دژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین.

ستیڤن هیكی دەشڵێت هەموو عێراقییەكان چاك دەزانن كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕەزامەندی و هەڵكردنی گڵۆپی سەوزی حكومەت لێرەیە، بۆیە هیچ پاساوێك نییە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

باڵیۆزی بەریتانیا زیاتر  ڕوونی كردەوە كە لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان هاوپەیمانی و حكومەتی عێراق بەردەوامە بۆ چاككردنی ئاستی پاراستنی حكومەت، دووپاتیشی كردەوە كە كاتی ئەوە هاتووە بە توندی بەرپەچی ئەو هێرشانە بدرێتەوەو سنوورێك بۆ ئەو چەكدارە نایاساییانە دابنرێت.ەهاوكات هۆشداریی ئەوەشی دا كە داعش هێشتا مەترسییە بۆسەر دۆخی ئەمنی و بەردەوامیش چالاكی ئەنجام دەدات، ئێمەش وەك هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە پشتگیری كردنی عێراق. نیگەرانیی خۆیشی دەربڕی بەرانبەر پاڵپشتیكردنی ئێران بۆ میلیشیا چەكدارەكانی عێراق.

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

Top