ئیمپابی پاریس سانجێرمانى شه‌رمه‌زار كرد
ئیمپابی پاریس سانجێرمانى شه‌رمه‌زار كرد
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كانى مه‌درید ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا كیلیان ئیمپابی ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا كه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى ره‌تكردۆته‌وه كه‌وا یانه‌ى پاریس سانجێرمان پێشكه‌شیان كردوه بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه، هه‌ر چه‌نده دواین گرێبه‌ستیان به پاره‌ى خه‌یالی پێشكه‌شى ئه‌و یاریزانه كردبوو، به‌ڵام ئه‌ویشى ره‌ت كردۆته‌وه له پێناو گه‌یشتن به ریزى یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى و گفتوگۆكانى یاریزانى ناوبراویش له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید دواى ته‌واو بوونى یارییه‌كانى یۆرۆى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئیمپابی ده‌ست پێده‌كات،ئیمپابی ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه كه گوتویه‌تى به پاریس بلێن ته‌مه‌نى له‌گه‌ڵ یانه‌كه نوێ ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت، بۆیه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پاریس به‌كۆتا بێت ئه‌وكات به شێوه‌ى خۆڕایی له یانه‌كه بڕوات وله كۆتایى ئه‌م هاوینه ریزى یانه‌كه جێبهێلێت.
كارزان كانه‌بی