سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان
دواى ئه‌وه‌ى رۆژی 11/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ئيمارات و دوێنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات كۆبووه‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، به‌ڕێزيان سه‌ردانى باڵيۆزخانه‌ى عيراقى له ئه‌بو زه‌بى كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵيۆزى عيراق و ستافى باڵيۆزخانه ديدارێكى ئه‌نجام دا.