له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیوزی عێراق له‌ ئه‌بوزه‌بی ده‌كات

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیوزی عێراق له‌ ئه‌بوزه‌بی ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٦/١٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ ئه‌بو زه‌بی کرد.
له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌، په‌یوه‌ندییه‌‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له‌ ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌.
سه‌رۆک نێچیرڤان ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێز باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌ کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه‌، خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌، ده‌ربڕی.

Top