پەیامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی بیست و پێنچ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (رامان)

پەیامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی بیست و پێنچ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (رامان)

 

بەڕێز/ ئازاد عەبدولواحید، سەرنووسەری گۆڤاری (رامان)
بەڕێزان/ ھەڤاڵانی ستافی نووسین و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری(رامان)
بەبۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(رامان) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ئازیزی گۆڤارەکەتان دەكەین و، دەستی هەوڵ و ماندووبوونتان دەگوشین بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و كولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان.
گۆڤاری(رامان) خاوەن تایبەتمەندیەكی رۆشنبیریی ئەوتۆیە، كە لە ماوەی 25 ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی بە شێوەیەكی بەرفراوان كار لەسەر دەوڵەمەندكردنی گەنجینەی ئەدەبی و رۆشنبیری كوردی بكات و شوێن پەنجەی بەخشش و پێشكەوتنی لەم بوارە دیار و كاریگەرە.
بەڕێزان، لەم یادەدا وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ پێشخستن و بەردەوام بوونی گۆڤارەكە، هیوادارین هەردەم پێشەنگ بن لەو ئاساتە بەرزەی خزمەتگەیاندن بە بواری ئەدەب و رۆشنبیریی و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كۆكردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان
جارێكی دیكە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانتان دەكەین. ھەر سەرکەوتوو بن


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان

Top