سێ دەستە جل بۆ وەرزی گەرما

سێ دەستە جل بۆ وەرزی گەرما

مۆدەكانی جلوبەرگ لە گۆڕانكاریی بەردەوامدان، هەمیشە ئەو پۆشاکانە دێنە كایەوە كە بە گوێرەی مۆدە تازەكان، لەلایەن پسپۆڕانی جوانكارییەوە دادەنرێن، لە وەرزی گەرمادا كە جلوبەرگەكان زیاتر تەنك و كورتن، سێ مۆدە دەستە جل دیاری كراون بۆ وەرزی هاوین، كە بریتیین لە، یەكەم: كراسی درێژ، كە وەك ماركەی لویس ڤیتۆن ئامادەی كردووە، بریتییە لە كراسی درێژ لە شێوەی عەزی، لەگەڵ سەندڵی فڵات، یان پاژنە بەرزە، کە بۆ كاتەكانی دیداری خۆشەویستان و سەردانی شیك و گونجاوە. دووەم: بریتییە لە تاخمی سەلفاتۆ فیراگمۆ، كە بریتییە لە پانتۆڵ و كراسێكی كورت تا سەر ئەژنۆ، كە تەنك و كراوەیە، لە شێوەی كەنزە و سەترە وایە، بە رەنگی جۆراوجۆر شیك و رازاوە دەبن، گرنگە ئەو جۆرە جلە بە نەخش و رەنگاورەنگ بن. سێیەم: بریتییە لە بلیزەرەكان، كە كۆلیكشنێكی كراوەیە و لەلایەن ماركەی ئەتیكۆ دانراوە، ئەوەش بەشی سەرەوەی كراوەیە لە شێوەی كەتافە و شانەكانی پانن، بلایزەرەكان تا سەر ئەژنۆ درێژن، بە تەنیا، یان لەگەڵ پانتۆڵێكی تەنكی قوماش، یان جینز لەبەر دەكرێت، هەروەها لەگەڵ پێڵاوێكی پاژنە بەرزدا دەپۆشرێن، کە گرنگە فەتحەی لە خوارەوە هەبێت.

 

Top