شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی كەمپی شاریا دروست دەكرێت

شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی كەمپی شاریا دروست دەكرێت

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە کەمپی شاریا کەوتەوە بەم هۆیەوە نزیكەی 370 خێوەت سووتا و هەرچی كەڵوپەڵ و پێداویستی خێزانەكانیش لەگەڵی سووتان، لە 11/6/2021 بە کەرەستەی بلۆک و چیمەنتۆ دەستکرا بە دروستکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ئەو ئاوارانەی زیانیان بەرکەوتووە.
بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی نووسینگەی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا ئاگرێک لە کەمپی شاریا کەوتەوە، کە ئاوارە کوردەکانی ئێزدی لە سنووری دهۆک تێیدا نیشتەجێن ئەوە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کەمپەکەی کرد و بڕیاری ئەوەش درا کە جارێکی دیکە کەمپەکە بخرێتەوە خزمەت ئاوارەکان و ئەمجارە لەبری خیوەت بە بلۆک و کۆنکرێت ژووری حەوانەوەیان بۆ دروست دەكرێت وهەموو کەرەستەیەکی ئاوەدانکردنەوەكەش ئامادە کراوە و هەوڵدەدرێت لە زووترین کاتدا شوێنی حەوانەوەكان بۆ ئاوارەكان دروست بكرێت.

Top