دیواری بنێشت وەك شوێنێكی گەشتیاری و شوێنێكی شێوێندراو

دیواری بنێشت وەك شوێنێكی گەشتیاری و شوێنێكی شێوێندراو

ئەم شوێنە وەكو گەورەترین كاری هونەری پێناسە دەكرێت كە دیوارێكە بە درێژایی 21 مەتر لە یەكێك لە شەقامەكانی (سیاتڵ) لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .

(دیواری بنێشت) ناوی ئەم شوێنەیە كە چەندین ڕۆژو مانگ هەركەس بەلایدا تێپەڕیوە بنێشتەكەی لەقەدپاڵی بەجێهێشووە, بەڵام زۆربوونی ئەم بنێشتانە بەشێوەیەك شارەوانی ئەو شارەی نیگەران كرد كە چەند جارێك پاكی بكەنەوە, ساڵی 2015 شارەوانی سیاتڵ بۆ سێهەم جار بە هەڵم و هەندێ مادەی پاككەرەوە بنێشتەكانی لەسەر دیوارەكە لابرد بەڵام هەوڵەكان بێسوود بوون و دیسانەوە پنێشت دیوارەكەی داپۆشیەوە .

(دیواری بنێشت) بووەتە شوێنێكی گەشتیاری و لە سەرانسەری جیهان بووەتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان, ناوبانگی ئەم دیوارە گەیشتە ڕادەیەك كە هەندێ كەس گەشتی تایبەتی بۆ ئەنجام بدەن و بنێشتەكانیان لەم دیوارە بلكێنن .

لەلایەكی دیكەشەوە سەرەڕای جوانی شوێنەكەو ڕاكێشانی گەشتیار بۆلای خۆی, بەڵام ئەم شوێنە بە پیسترین ژینگە لە جیهاندا هەژمار كراوە, ئەویش بەهۆی ئەوەی كە چەندین جۆری میكرۆب و بەكتریای لێ كۆبووەتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top