دوای دابڕانێكی زۆر (شەریهان) بە شانۆگەرییەك دەركەوتەوە

دوای دابڕانێكی زۆر (شەریهان) بە شانۆگەرییەك دەركەوتەوە

دوای ڕێكڵامە بازرگانییەكەی كە دەنگدانەوەیەكەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, لە ئێستادا خانمە ئەكتەرو ئەستێرەی شاشەی  میسری(شەریهان) كار دەكات بۆ نمایشكردنی شانۆگەرییەكی میوزیكی, ئەم شانۆگەرییە لەژێر ناونیشانی (كوكو شانێڵ) دەبێت و هەروەكو لە چەند مانگی ڕابردوو لە كەناڵە عەرەبییەكان بڵاوكرایەوە, شەریهان چەند كارێكی هونەری بەدەستەوەیەو لەداهاتوودا بڵاویان دەكاتەوە .

لە ئێستادا بەشێكی ئەم شانۆگەرییە بڵاوكراوەتەوە كە بڕیارە بەم نزیكانە نمایش بكرێت, كە ئەمەش دەكاتە گەڕانەوەیەك بۆ شەریهان دوای نزیكەی 18 ساڵ دابڕان لە كاری هونەری, لە سەرچاوەیەكی میدیایی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە ئەم شانۆگەرییە باس لە ژیانی دیزاینەری بڕاندی "كوكو شانێڵ "و ئەو بڕادە جیهانییە دەكات, هەروەها لەم شانۆگەرییە میوزیكییە ژمارەیەك گۆرانی و چەندین نمایشی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێت .

Top