واشنتۆن پۆست: ڕووسیا مانگێكی پێشكەوتووی دەستكرد دەداتە ئێران

واشنتۆن پۆست: ڕووسیا مانگێكی پێشكەوتووی دەستكرد دەداتە ئێران

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردەوە كە ڕووسیا مانگێكی پێشكەوتووی دەستكرد دەداتە ئێران، بەمەش دەتوانێت بەرگری لە خۆی بكات و ئاگاداری هەموو بنكە سەربازییەكان بێت لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی كە ئەو مانگە دەستكردەی ڕووسای بە جۆری (كانۆبۆس)ە و كامێرای زۆر پێشكەوتووی پێوە بەستراوەو ڕەنگە لە ماوەی چەند مانگی دادێن لە ڕووسیاوە هەڵبدرێت.

پێش چەند ڕۆژێكیش ڕاپۆرتێك بڵاوكرایەوە كە ڕەنگە سەرۆكی ئەمریكا جۆبایدن و سەرۆكی ڕووسیا فلادیمێر پوتن لە جنێف یەكدی ببینن لەو كاتەشدا كە ئێران و ئەمریكا لە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ بەشداری دەكەن، بە مەبەستی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ساڵی 2015ی واژۆكراوی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئامانجی ئەمەش دانانی كۆت و بەندە لسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە بەرانبەر سووككردنی سزا ئابوورییەكان كە بەسەر ئێراندا سەپێنراون.

واشنتۆن پۆست لە چەند سەرچاوەیەكەوە كە ناوی نەبردن، دەنووسێت كە ئەو مانگە دەستكردە  یارمەتیی ئێران دەدات چاودێریی كێڵگە نەوتییەكان بكات لە كەنداو، هەروەها بنكە سەربازییەكانی ئیسڕائیل و سەربازگەكانی دیكەی عێراق.

 

گوڵان – بەهادین جەلال

 

 

 

Top