وەزارەتی پەروەردە: ڕۆژی 23ی مانگ ئەزموونەكانی كۆتایی دەست پێ دەكات

وەزارەتی پەروەردە: ڕۆژی 23ی مانگ ئەزموونەكانی كۆتایی دەست پێ دەكات

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دەست پێ كردنی ئەزموونەكانی كۆتایی لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەرێم دەست پێ دەكات، بەڵام ئەزموونەكانی ئەو قوتابییانەی تووشی كۆرۆنا بوون بۆ خولی دووەم دوادەخرێن.

لە نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا، كە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە كراوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەزموونەكانی قوتابیانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ڕۆژی سێ شەممە 22ی (حوزەیران)دەست پێ دەكەن، ڕۆژی پێنجی تەمموزی دادێ دوا وادە دەبێت جگە لە قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی.

وەزاەرت هەروەها دەشڵێت كە سەرجەم قوتابخانەكانیش ئاگادركراونەوتەوە  كارتی بەشداری كردنی قوتابیانی نۆی بنەڕەتی ئامادەبكەن بۆ ئەوەی بەشداریی ئەزموونەكان بكەن.

دواجار وەزارەت ڕایگەیاند كە ئەو قوتابیانەی تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە، ئەزموونەكانیان بۆ خولی دووەم دوادەخرێت.

گوڵان – بەهادین جەلال

 

 

Top