د.کەمال کەرکووکی چوار مەرجی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک ده‌خاته‌ڕوو

د.کەمال کەرکووکی چوار مەرجی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک ده‌خاته‌ڕوو


د.کەمال کەرکووکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتيی کەرکووک – گەرمیان (پارتی ديموكراتى كوردستان)، له‌ ئاخاوتنێكيدا بۆ ده‌نگى ئه‌مريكا، چوار مەرجی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک ده‌خاته‌ڕوو، جه‌ختيش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مەرجەکانيان پەیوەندی بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکەوە هەیە.
د.کەمال کەرکوکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتيی کەرکووک – گەرمیان-ی پارتی ديموكراتى كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، دەبێت ناوشارى کەرکووک رادەستی پۆلیسی خۆجێی شارەکە بکرێت، دەشڵێت: "دەبێت بارەگاکانی پارتی و پارتی گەلی تورکمانیش چۆڵ بکرێن و بەربەست لەبەردەم ئاڵای کوردستانیشدا دانەنرێت و پارێزگارى سەپێندراوى کەرکووکیش لاببرێت و کوردێک ببێت بە پارێزگار."
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیانی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵ ببرێنە دەرەوەی شارەکە.
لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکوک و گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ئەو شارە، پارتی بارەگاکانی چۆڵ کردووە و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە.

Top