وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەش بكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەش بكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، جوتیار عادل دەڵێت: "دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەش بكەین بە مەرجێك نرخی نەوت جێگیربێت و چاكسازی بەردەوام بێت".

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "زیاتر لە 11 مانگە حكومەتی عێراق پارەی نەناردووە و هیچ بیانوویەكیشمان بۆ حكومەتی عێراق نەهێشتووە. بەڵام پێویستە پێداچوونەوە بە شێوازی كۆكردنەوەی داهاتەكاندا بكرێت، كۆمپانیا هەبووە ماوەی 10 ساڵ لێخۆشبوونی گومرگی بۆكراوە. كاردەكەین بۆئەوەی دواكەوتنی مووچە دوبارە نەبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێت و چاكسازی بەردەوام بێت، دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەش بكەین".

Top