دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چەندین پێداویستی بۆ قوتابخانەكانی شاری كفری و خانەقین دابینكرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چەندین پێداویستی بۆ قوتابخانەكانی شاری كفری و خانەقین دابینكرد

لە چوارچێوەی چالاكی و ئاوڕدانەوە لە ڕەوشی پەروەردە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەیەكی بەرچاو لە رەحلە و ئامێری فێنككەرەوەی بۆ قوتابخانەكانی سنووری شارەكانی كفری و خانەقین دابینكرد.
9/6/2021، بەرپرسی ئۆفیسی (گەرمیان) لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند لە چواچێوەی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو باشتركردنی رەوشی پەروەردە لە دەڤەری گەرمیان، لە هەڵمەتێكدا 210 رەحلە و 20 ئامێری فێنككەرەوەی بۆ قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی قەزای كفری و خانەقین دابینكراوە. هاوكات ئاماژەی بەوەشدا كە لەسەر داوای پەروەردەی كفری رۆژی 8/6/2021، 210 رەحلە گەیاندراون بۆ قوتابخانەكانی كفری و بەسەر ئەو قوتابخانانە دابەشكراون كە گرفتی نەبوون و كەمی رەحلەیان هەبووە. هەر لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە 20 ئامێری فێنككەرەوەش بۆ قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی خانەقین دابینكرا

Top