مەرقەدی سوڵتان مزەفەر دوای نۆژەنکردنەوەی بە ڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە

مەرقەدی سوڵتان مزەفەر دوای نۆژەنکردنەوەی بە ڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە

9/6/2021 لە ڕێوڕه‌سمێكی ئایینیدا مەرقەدی سوڵتان مزەفەر دوای نۆژەنكردنەوەی كردیەوە، دكتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێمی کوردستان لەمیانی مەراسیمەكەدا گوتی: ئەم شوێنە کە مەرقەدی سوڵتان مزەفەرە یەکێک بووە لە سەرکردە و پیاوە ئایینیەکانی کورد و زۆر خزمەتی شاری هەولێر و ئایینی ئیسلامی کردووە، بۆیە بە پێویستمانزانی نۆژەنی بکەینەوە.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشدا كە لە کوردستان (٤٠٠) شوێنی ئایینی هەیە کە به‌پێی بەرنامە ئەو شوێنە ئایینیانە نۆژەن دەکەینەوە تاوەكو بتوانین کەرتی گەشتیاری ئایینی لە کوردستان پیشبەخەین.

Top