دەمامكەكان دەبنە رووەكی گوڵ و گوڵزار

دەمامكەكان دەبنە رووەكی گوڵ و گوڵزار

فڕێدانی پاشماوەكانی وەك (بوتڵ و نایلۆن و ئاسن و قوماش) زۆر جار لە ژینگەدا دەبنە كەرەستەیەكی ژەهراوی، هەندێكیان بۆ ماوەی سەدان ساڵ دەمێننەوە، دەمامەكانی ئێستای سەردەمی كۆرۆنا زیاتر لە نایلۆن و فایبەر و لاستیك دروست كراون، بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە دەمامكەكان رۆژانە دەخرێنە ناو سەبەتەكانی زبڵەوە، لە داهاتوودا ژینگە پیس دەکەن، لە ساڵی 2020 زیاتر لە (129) ملیار دەمامك دروست كراو،، كچە دیزاینەرێكی هۆڵەندی بە ناوی (ماریان دی گورت بۆنز)، هەڵساوە بە بیرۆكەی دانانی تۆوی گوڵ لە نێو دەمامەكانی خۆپارێزیدا، تا لەو كاتەی دەمامكەكان فرێ دەدرێن، تۆوە گوڵەكە بڕوێتەوە، بیرۆكەكە دوای تاقیكردنەوە سەركەوتنی بەدەست هێناوە، بۆ ئەوەی لە داوی فرێدانی هەر دەمامكێك، گوڵێك بڕوێت.

Top