سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، لە گەڵ یان یامبۆن سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری بروکسل بەڕێوەچوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاووتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئامادەیيشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەوە و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕیی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بوون.

Top