سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت .
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Top