نۆتەی بۆن و بەرام

نۆتەی بۆن و بەرام

بۆن خۆشیی جەستە، یەكێكە لەو پێداویستییە گرنگانەی كە پێویستە ئافرەتان بە بەردەوامی هەیانبێت، تا لە هەموو كات و شوێنێك بۆن و بەرامیان سەرنجی دەوروبەریان راكێشێت و، خۆشیان هەست بە دەروونێكی ئارام بکەن، بە تایبەت لە وەرزی گەرمادا، كە جەستە رێژەیەكی زۆر ئارەقە دەردەدات، بۆیە پێویستە رێكارەكانی بۆنخۆشكردنی جەستە لەم چەند رێنماییای خوارەوەدا بگریتە بەر، تا جەستەت هەمیشە بۆن خۆش بێت. نۆتەی بۆن و بەرام بریتییە لە ئاستی بۆن، كە وەك هەرەمێك وایە و لە سێ بەش پێك دێت، واتە بەشی سەرەوەی بۆنەكە و بەشی ناوەڕاست و بەشی خوارەوە، بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی زۆربەی بۆنەكان لە گوڵ و بخور و گژوگیا پێك دێن، ئەو كاتەی بۆنەكان بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە، بەشی زۆری پێكهاتە سەرەكییەكە دەكەوێتە بەشی خوارەوەی شووشەی بۆنەكە، بۆیە لەو كاتەی كە خەریكی بەكارهێنانی شووشە بۆنەكەتی، پێویستە سەراوژێری بكەیت، یان بیهەژێنیت، هەروەها نابێت بۆن راستەوخۆ لە جەستە بدرێت، بەتایبەت موعەتەر، وا چاكە لەو شوێنانەش بدرێت كە زۆرترین ماوە دەمێنێتەوە، وەك دەست و مەچەك، بنگوێ، بەرۆك و گەردەن.

 

Top